کۆڕه شێعرێک له ناوچه‌ی بانه شاعیران‌و ئه‌دیبانی کۆمه‌ڵێک له شاره‌کانی کوردستانی له ده‌وری یه‌ک کۆکرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد له‌و کۆڕه شێعره‌دا که ڕۆژی شه‌ممه، 26 ی بانه‌مه‌ڕ ئه‌نجومه‌نی ئههبیی ” هاژه”ی کۆخان له ئاوایی نجنێی خواروو ڕێکی خستبوو، شاعیڕانی چه‌ند شاری وه‌ک بانه، ڕه‌به‌ت، بۆکان به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانی خۆیان خوێنده‌وه‌و له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ند به گۆرانی‌و ژه‌نینی موسیقا کۆڕه‌که‌یان ڕازانده‌وه.
به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ئه‌ده‌بییه له ناوچه‌ی بانه له حاڵێک دایه که داوای چالاکانی فهرههنگیو ئه‌ده‌بیی ناوچه‌ی نستان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فستیڤاڵێکی کولتوری له هه‌وارگه‌ی مه‌یدان چۆغه دژایه‌تیی کاربه‌ده‌ستانی لێکه‌وته‌وه.
ئه‌و فستیڤاڵه قه‌رار بوو ڕۆژی هه‌ینی 25 ی بانه‌مه‌ڕ له هه‌وارگه‌ی مه‌یدان چۆغه بگیرێ، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تیی ناوچه‌که به‌بیانووی ئه‌منیه‌تی بوونی دۆخه‌که ڕێیان له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و فستیڤاڵه گرت.