عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به قسه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی نیكی هێلی، نوێنه‌ری ئا‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌مبه‌ر قسه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی نیكی هێلی كه گوتبووی ده‌بێ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌ردانی سایته نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بكا. كۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتر له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ناوكیی وڵاته‌كه‌ی ناڕاستیی و به شێوه‌ی ناڕوون كاری كردبوو.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی گوتی، “هێندێك وڵات و لایه‌ن هه‌ن كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌هوڕووژێنن كه بڕیارێكی نابه‌جێ بدا و له‌و ڕێگه‌یه‌وه بیانوویه‌ك بداته ده‌ست. هه‌یئه‌تی چاودێریی به‌رجام كه به‌رده‌وام له حاڵێ لێكۆڵینه‌وه چاودێری كردنی ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانن.”
ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو ناڕاسته‌وخۆ ڕوو به ئا‌مریكا گوتی، “كاردانه‌وه‌كانی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی ئا‌مریكا و فشارهێنان بۆسه‌ر به‌رجام، له‌وه خاترجه‌م به‌ن ئێمه هیچ هه‌ڵوێستێكی نابه‌جێ ناگرین، چونكه ئێمه به‌رجاممان به ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هێناوه و به ئاسانیش له ده‌ستی ناده‌ین.”
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف به مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی ئا‌مریكا داوای له وڵاتانی 1+5 كرد كه كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بگرن.