تازه لاوێك له شاری خۆی له‌لایه‌ن حیفاره‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ستبوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، تازه لاوێكی تمه‌ن ١٧ساڵان به ناوی سه‌لمان میلان، خه‌ڵكی شاری خۆی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حیفاره‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شوێنی ژیانی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ چوونه نێو حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم سه‌لمان میلانیان وریا كردووته‌وه به بێ ئاگاداریی ئه‌وان نابێ له‌و شاره بڕواته‌ده‌رێ. ناوبراو پاش چه‌ند كاتژمێر لێكۆڵینه‌وه ئازاد كراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌و ڕووداوه ده‌ڵێ، هێزه‌كانی حیفاره‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له خۆی سه‌لمان میلان كه خه‌ڵكی به‌خشی قتور به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به حیزبه كوردییه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكراوه.
وێڕای لێدان و كوتان له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانیدا به بنه‌ماڵه‌كه‌یان گوتبوو كوڕه‌كه‌تان له هه‌وڵی ڕاكردن بۆ نێو یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كاندا بووه و ئێمه پێشمان پێگرتووه. له حاڵێكدا ئه‌و قسه‌یه‌یان ده‌كرد كه ناوبراو له ماڵی باوكی ده‌سبه‌سه‌ر كراوه نه‌ك له سنووره‌كانی نێوان ئێران عێراق.
به‌پێی ماده‌ی ٢٤ی قانوونی پێداچوونه‌وه‌ی سزاكان، مه‌ئمورانی ده‌وڵه‌تی به بێ مۆڵه‌تی ده‌زگای قه‌زایی ناتوانن كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر بكه‌ن و به‌پێی ئه‌و ماده‌یه ده‌چێ له خانه‌ی تاوانه‌وه.











