لە سنووری کێلێ حەوت کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری سەردەشت لە ناوچەی سنووریی کێلێ حەوت کۆڵبەری دیکەی کوردیان دەسبەسەر کردووە کە تا ئامادەکرانی ئە هەواڵە ٥ کەسیان بە ناوکانی محەممەدعەزیزی، شاهۆ حەمزەیی، ئەحمەد حەسەن زادە، هوشیار سڵێمانپوور، بەهمەن سڵێمانپوور ئاشکرا کراوە.
ئەم کۆڵبەرانە لە کاتی چوون بۆ باشووری کوردستان و لە کاتێکدا هیچ کۆڵێکیان پێ نەبووە دەستگیر کراون.
دەستبەسەرکرانی ئەم کۆڵبەرانە لە کاتێک دایە کە ڕۆژی سێشەممە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە٢٠ کۆڵبەری دیکەی خەڵکی سەردەشت لە ئاوایی دۆڵەبی دەسبەسەرکرابوون.
شایانی باسە هەرکام لەو کۆڵبەرانە دوای دوو ڕۆژ لەلایەن دادگای سەردەشتەوە هەرکامەیان بە بڕی ٥٠٠ هەزار تمەن جەریمە کراون و بە نووسراوە بەڵێنیان لێ وەرگیراوبوو کە لەمە بەدوا کۆڵبەری نەکەن.











