کچێکی دیکەی خەڵکی شاری بانە لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی زانیارییەکان، رۆی یەکشەممە کچێکی تەمەن ١٨ساڵ بە ناوی دڵسۆز سەلیمی خەڵکی شاری بانە بە هۆکارێکی نەزانراو خۆی هەڵواسیوەو گیانی لە دەستداوە.
شایانی باسە کە ڕەوتی خۆکوژییەکان لە شاروناوچە جیاجیاکان وەکوو دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی لە زیادبوون دایەو کارناسانی بواری کۆمەڵایەتی لەوبارەوە نیگەرانی خۆیانیان دەربڕیوە.
هەر لە مانگی رابردوو زیاتر لە ٥حاڵەتی خۆکوژیی لە نێو ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووی داوە.
کێشەی خێزانی و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان و بێ هێوایی بە داهاتوو، لە هۆکاری سەرەکیی خۆکوژییەکانن لە کوردستان.











