به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی لاوانی فه‌تحی فه‌له‌ستین پشتیوانیی له خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی مههابادو شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان کردوه
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ڵێ رائید دێبی، له سکرتاریای لاوانی ئینتێر ناسیۆناڵ سوسیالیست‌و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی لاوانی فه‌تحی فه‌له‌ستین پشتیوانیی خۆی لەخەڵكی راپه‌ڕیوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ربڕیوه.
دێبی له‌وه‌ڵامی بانگه‌وازی پشتیوانی بۆ لاوانی راپه‌ڕیوی رۆژهه‌ڵات، ئاماده‌یی خۆی بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی لاوانی وه‌زاڵه‌هاتووی کورد به جیهان راگه‌یاندوه‌و هەروەها هەوڵه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی له‌پێناو هه‌ستیاربوون به دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و پشتیوانی له داوا ره‌واکانی لاوانی کورد‌و گه‌یاندنی ده‌نگیان به کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، به‌رز نرخاندوه.