هێزەکانی رێژیم لە ناوچەی ئاڵەشین بۆکان و شاری سایین قەڵڵای ناوچەی هەوشار شەپۆلێکی دیکە لە کۆکردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتیانیان دەستپێکردۆتەوە.
کاتژمێر پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، چەند کەسێک لە هێزەکانی رێژیم سەر بە پاسگای مەحموودجغی شاری سایینقەلڵا، هەڵیانکوتایە سەر ئاوایی “حاجیاباد” لە ناوچەی ئاڵەشین و دەستیان بەسەر چەند دەزگا سێڵی ماهوارەی خەڵکی ئەم ئاواییەدا گرت کە بە توندی رووبەرووی رەخنەی خەڵکی ئاوایی بوونەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا زانیاری بە ناوەندی هەواڵی کوردستان و کورد گەیشتووە کە هەر ئەم هێزانە رۆژێک پێشتر لە گەڕەکی کوشتارگای شاری سایینقەڵڵا دەستیان بە سەر چەند دەزگایەکی ماهوارەی هاووڵاتیاندا گرتوەو هەڕەشەیان لێ کردوون کە نابێ لە ماهوارە کەڵک وەربگرن.











