به‌پێی ئاماری كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار، لە ئێران له هه‌ر ٣٣ خوله‌كێكدا كه‌سێك به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ست ده‌دا.
ئیره‌ج حه‌ریرچی، جێگره‌وه‌ی وه‌زیری بێهداشت له كابینه‌ی ڕۆحانی ڕایگه‌یاند كه به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ كه سێهه‌مین هۆكاری مردن له ئاستی ئێران دایه، له هه‌ر ٣٣ خوله‌كدا كه‌سێك گیان له‌ده‌ست ده‌دا و ٢٠ به‌رابه‌ری ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران به ٨٠ هه‌زار ڕووداوی جاده‌كان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا یانی یه‌ك و نیو به‌رابه‌ری نێونجیی جیهانی له پله‌ی یه‌كه‌می جیهان دایه و جاده‌كانی ئێران پڕ مه‌ترسیدارترین جاده‌كانی جیهانن.
له مێژساڵه كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ده‌ست ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه ده‌ناڵێنێ. به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئامار له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ١٥ میلیۆن كه‌س تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ده‌بن و بریندار یان كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.
شایانی باسه كه به‌هۆی خراپی ڕێگه‌و بانه‌كانی ئێران كه‌متر بنه‌ماڵه‌یه‌ك هه‌یه كه به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ كه‌سێك یان خزمێكی ده‌ره‌جه‌ی یه‌و دووی خۆی له ده‌ست نه‌دابێ.











