ڕۆژنامه‌ی شه‌رقوئه‌وسات ده‌نووسێ كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ عه‌ره‌بستان له ڕێگه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداوه‌وه به‌رده‌وامه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ریاز، ٥ ئه‌ندامی تۆڕێكی تیرۆریستی كه كه‌سێك به ناوی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لمه‌غسیل گه‌ڵاڵه دارێژه‌ی ئه‌و گرووپه بووه كه له هێرش بۆسه‌ر بورجه‌كانی خوبر ده‌ستی هه‌بووه و چه‌كوچۆڵ و ته‌نانه‌ت ماده‌ی هۆشبه‌ری بۆ پارێزگای قه‌تیفی عه‌ره‌بستان هه‌نارده ده‌كرد.
كۆماری ئیسلامیی ئێران ماوه‌ی ١٩ ساڵه بكه‌ران و گه‌ڵاڵه‌دارێژه‌رانی هێرش بۆسه‌ر بورجه‌كانی خوبەری په‌نا داوه. به‌پێی دانپێدانانی ئه‌و 5 كه‌سه، له ڕێگه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداوه‌وه چه‌كوچۆڵیان بۆ نێو خاكی عه‌ره‌بستان هه‌نارده كردوه و ئه‌لمه‌غسیل ڕاسته‌وخۆ چاودێریی كردوون.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران نه ته‌نیا گرووپه تیرۆریستییه‌كان له عه‌ره‌بستان پڕ چه‌ك ده‌كا به‌ڵكوو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاشكرا ده‌بن له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه بۆ ئێران ده‌گوازێته‌وه و داڵده‌یان ده‌دا.