ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به بارودۆخی ته‌ندروستی‌یی به‌ندكراوێكی كورد نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، زێنه‌ب جه‌لالیان به‌ندكراوی سیاسیی كوردی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵه، به هۆی نه‌ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی پزیشكی له مانگی خاكه‌لێوه‌یه‌وه مانی له وره‌گرتنی دەوا و ده‌رمان گرتووه و، به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یه سه‌باره‌ت به ته‌ندروستیی ناوبراو نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی و چاره‌سه‌ری نه‌كردنی چاوی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌ی به شێوه‌یه‌ك له ئه‌شكه‌نجه زانی.
زێنه‌ب جه‌لالیان له ساڵی ١٣٨٧ به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران له زیندان دایه و سه‌ره‌تا ناوبراو حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه پاشان حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایه داشكا.
هه‌روه‌ها لێبوردنی نێونه‌توه‌یی له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ڕایگه‌یاندوه كه زێنه‌ب جه‌لالیان تووشی نه‌خۆشییه‌كانی چاو، دڵ و هه‌روه‌ها گورچیله بووه و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویسته بۆ ده‌ره‌وە‌ی زیندان بنێردرێ به‌لام كاربه‌ده‌ستانی زیندان ئه‌و مافه‌یان لێستاندووه‌ته‌وه.











