لە گرتووخانەی ڕەجایی شار، بەندکراوێکی کورد لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە ئێعدام کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، سەید جەماڵ سید مووسەوی، بەندکراو و چالاکێکی خەڵکی شاری سنە، کە لە ڕۆژی چوارشەممەی حەوتووی ڕابردووەوە لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرج ئێعدام کرابوو دوای سێ ڕۆژ بنەماڵەکەیان ئاگادار کردووەوتەوە.
کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێش ئەوەی کە تەرمی ئەو بەندکراوە کوردە بۆ بنەماڵەکەی بگەڕێننەوە و یان ئاگاداریان بکەنەوە بە نهێنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە خاک سپێردراوە.
سەید جەماڵ مووسەوی ساڵی ١٣٨٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستگیر و ساڵی ١٣٨٨ بەتۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا و ئەندامبوون لە گرووپێکی ئیسلامی لەلایەن داداگای سنەوە حوکمی سێدارەی بۆ بڕایەوە.
ئەو بەندکراوە کوردە لە ماوەی ٩ ساڵ بەندکرایدا لە مافی مەرەخەسی “مۆڵەتی یاسایی” بێبەش بووە و هاوینی ساڵی پێشوو لە گرتووخانەی سنەوە بۆ گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گواسترایەوە.











