دوای ڕاکشانی ئاوی سیروان بۆ دەشتی عەبباسی ئەهوازو هەروەها گواستنەوەی ئاوی بەنداوی ئازادی لە شاری سنە بۆ پارێزگای هەمەدان ، قوناغی دوویەمی گواستنەوەی ئاوی زەڕێنە بەرەو شاری تەورێز دەستیپێکرد.
سەرەڕای ناڕەزایەتی خەڵک و دژکردەوەنیشان دانی هێندێک لە نوێنەرانی کورد سەبارەت بە گواستنەوەی ئاوی ناوچەکانی کوردستان بۆ پاریزگاکانی دیکە، قوناخی دوویەمی ڕاکشانی ئاوی زەڕینە بۆ پاریزگای تەورێز تۆرەیی خەڵکی لێکەوتەوە.
پێوێست بە ئاماژەیە گواستنەوی ئاوی چۆمی “زەڕێنە” بە مەبەستی دابین کردنی ئاوی پێویست بۆ پیشە و سەنعەتی شاری تەورێز لە ساڵی ۷۸ بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەوکاتە دەستپێکرد و بە بڕیاری وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بڵێنی دابوو کە قۆناغی دوومی ئەم پڕۆژە بە هۆی وشک بوونی گوڵی ورمێ نەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەڵام بە پێچەوانەی واد و بەڵێنییەکان و هەروەها نارەزایەتی خەڵک ناوچەی ورمێ و شارەکانی دیکە دیسان ئاوی چۆمی زەڕێنە بە سەپەرەستی (قەرارگای خاتم ئەنبیا) کە کۆمپانیایەکی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بە تەرخان کردنی پارەی ۷۰ ملیارد تمەن خراوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە
ناوچە کانی سەقز، بۆکان ، مهاباد ،ساینقەڵا،میاندوواو،ورمێ کە دەکەونە سەر ڕێگای ئەم چۆمە و کشتوکاڵیان وشک بوەو ڕۆژ بە ڕۆژ کشتوکاڵیان زیاتر لە بین دەچێت.
رۆژی هەینی خەڵکی شاری میاندواو بە واژۆ کردنی تۆمارێک خوازیاری ڕاگرتنی پرۆژەی گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بەرەو تەورێز بوون.
هەروەها حەوتووی ڕابردوو نوێنەری شاری سنەو کامیاران و دیواندەرە، مەهدی فەرشادان لە تریبۆنی مەجلیس لەو بارەوە بەتوندی هەڵوێستی گرت.











