تێكۆاندۆكارێكی كورد میداڵی زێڕی جیهانی بردەوە.
مەسعوود حەجی زوارە، تێكواندۆكاری کێشی کهم ٧٤ كیلۆتوانی بە بهچۆکداهینانی نوێنەری ئۆزبەكستان میداڵی زێڕی كێبڕكێ جیهانییەكانی ڕووسیە بباتەوە.
بیستو دووهەمین خولی ڕكەبەرییەكانی تێكۆاندۆی قارمەنیاتیی جیهان بە ئامادەبوونی ٨٧٥ تێكواندۆكار لە 136 وڵاتی جیهان، بە خانەخوێیەتی ڕووسیە خهریکه بهڕێوه دهچێو لە دوایین قۆناغی ئەم كێبركێیە لە كێشی کهم ٧٤ كیلۆدا، مەسعوود حەجی زوارە لە بەرامبەر نیكیتا رافالوویچ لە ئۆزبەكستان توانی ٩ بە ٧ ئەم سەركەوتنە وەدەست بێنێ.
ناوبراو بۆ گەیشتن بە دوایین قۆناغی كێبڕكێ جیهانییەكا و وەدەست هێنانی میداڵی زێڕ بە سەر تێكواندۆكارانی وڵاتانی ئەلجەزایر، كرۆواسی، ئیسپانیا، مێكزیك و ڕووسیەدا زاڵ ببوو.
شایانی باسە ئەم وەرزشكارە كوردە لە دوایین قۆناغی یارییە ئاسیاییەكانی “ئینچئۆن”یشدا توانیبووی تێكواندۆكاری ئۆزبەكستانی بەچۆكدا بێنێو براوەی میداڵی زێڕی ئهو کێبرکێیهش بێ.