هونەرمەندێکی کورد لە شاری سنە بە هۆی پیرییەوە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانانی ١٣٩٦، محەممەدشەریف وەلیدی، ژەنیار و یەکێک لە پێشەنگەکانی بواری هونەر و گۆرانی کوردی، ماڵئاوایی لە هونەردۆستان و هۆگرانی هونەری کوردی کرد.
ئەو هونەرمەندە کوردە ماوەی نزیک بە ٦٠ ساڵە خزمەتی بە مۆسیقای کوردی کردووە.
پێویست بە ئاماژەیە کە ناوبراو چەندین ساڵە گیرۆدەی نەخۆشی دڵ و هەناوی ببوو.
شەریف وەلیدی ڕۆژی ٢ی خەرمانان بە هۆی جەڵدە لیدانی دڵ لە نەخۆشخانەی گریاشانی شاری سنە دڵێ لە لێدان کەوت.
شایانی باسە کە شەریف وەلیدیی هونەرمەند باوکی هونەرمەندی کورد خاتوو”فەتانە وەلیدی”یە.











