كۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی گرووپێكی سه‌ربه وڵاته‌كه‌ی له به‌حره‌ین كاردانه‌وه‌ی له خۆی نیشان دا.
ڕۆژی ڕابردوو كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به ده‌سبه‌سه‌ركرانی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپێكی تیرۆریستی له وڵاتی به‌حره‌ین كاردانه‌وه‌ی له خۆی نیشان دا‌و گوتی، شتێكی زۆر پێكه‌نیناوییه ، ئه‌و هه‌واڵه بێ بنه‌مایه.
وه‌زاره‌تی نێوخۆی به‌حره‌ین له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ٧ كه‌س له وڵاته‌كه‌ی دهسبهسهركردوه كه پێوه‌ندییان به كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه هه‌بووه.
هه‌روه‌ها له وێب سایتی بهحرینیی “گۆڵف نیوز”دا هاتووه كه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی به‌حره‌ین گروپێكی تیرۆریستیی ١٠ كه‌سی كه پێوه‌ندییان به كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه هه‌یه ٧ كه‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر كردوون و ڕێبه‌ری ئه‌و گرووپه‌ش بۆ ئێران هه‌ڵاتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌و گرووپه به تاوانی ئه‌نجامدانی چالاكیی تیرۆریستی ده‌سبه‌سه‌ر كران.
ڕۆژێك پاش لێدان و قسه‌كانی كاربه‌ده‌ستان و ڕاگهیدنهكانی به‌حره‌ین، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌دا گوتی، ئه‌وه ڕووداوه شتێكی بێ بنه‌مایه و زۆریش پێكه‌نیناوییه و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، كۆماری ئیسلامیی ئێران له ولاتانی دراوسێ هیچكات توندوتیژیی ئهنداج نه‌داوه به تایبه‌ت له وڵاتی به‌حره‌ین.
به‌پێی ڕاپۆرتی ته‌سنیم، به‌هرام قاسمی ئامۆژگاریی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كا و ده‌ڵێ، با هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته شێوازی ئه‌منیه‌تیی شكستخوار و پێڕه‌وی له وڵاتانی بێگانه ده‌كا.
له حاڵێكدا كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وامیی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتی عه‌ره‌بی كه‌ندا ڕه‌د ده‌كاته‌وه كه وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌موو جارێ ئه‌و وڵاته به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاته‌كانیان تاوانبار ده‌كه‌ن.
به‌حره‌ین و كوه‌یت هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار تاق و گرووپی پێوه‌ندیدار به كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان ده‌سبه‌سه‌ر كردوه.
كه‌متر له دوو حه‌وتوو له‌وه‌پێش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت ڕایگه‌یاند كه پاش حه‌وتوویه‌ك لێكۆڵینه‌وه، ١٢ كه‌س له ئه‌ندامانی گرووپێكی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران واته حیزبوڵای لوبنان ده‌سبه‌سه‌ر كردووه.