بە پێی زانیارییەکانی کوردستان وکورد ماڵپەڕی فەرمی حدک. ئەمرۆ هەێنی ٤ی خەرمانی ٩٦ هەتاوی بە هۆی ڕووداوێکی نەخوازراو، تێهەڵچوونێک لە نێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و بەشێک دانیشتووانی هاوینە هەواری گوندەژوور رووی داوە و لە ئاکامدا دوو برا لە بنەماڵەیەک بەناوەکانی : فەرحان ئەسکەندەر و لوقمان ئەسکەندەر گیانیان لە دەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە .
حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەوپەڕی هەستی برایەتی و نیشتمانپەروەرییەوەو لە گەڵ خەڵکی خەمخۆری ناوچە سنوورییەکان هەڵسوکەوتی کردوە، لە یەکەم چرکەی ئەو رووداوە تاڵە لە رێگای بەرپرسان و پێوەندییەکانی خۆیەوە بە پێوەندی گرتن لە گەڵ کەسانی ئەو ناوچەیە وە ،لە هەوڵدایە دۆخەکە ئارام بکاتەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستان کە ماوەی سێ ساڵە بەفەرمی لە چوارچێوەی ژیانەوەی حدک ،گەڕاوەتەوە سەرسنوورە کانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان وبنکەو بارەگایان هەیە، بەداخەوە لێکتێنەگەیشتنێک لەنێو خەڵکدا دروست بووە وخەڵک هێرشیان کردوتە بنکەکانی هەر دوو حیزبی دێموکرات.
شایانی باسە دوو لایەنی حیزبی دێموکرات و دوو لایەنی کۆمەڵە لە بناری هەڵگورد بنکەیان هەیە و بەشێک لە هێزەکانیان لەوێ نیشتەجێن.











