عەبباس عێراقچی، بهرپرسی پایهبهرزی شاندی دانووستانە ناوكییەكانی ئێران لە بارەی خولی نوێی وتووێژەكان لەگەڵ وڵاتانی گرووپی ١+٥ و ڕەوتی ئامادەكرانی دوایین دەقی ڕێككەوتنامەی گشتیی ئەتۆمی دهڵێ كێشەكانی ئەم دوو لایەنە چ لە وردەكارییەكانو چ لە مەسەلە گشتییەكانیشدا یەكجار زۆرن و بەم زووانە یەكلا ناكرێنەوە.
عێراقچی دهڵێ: من پێم وایە هیچ نەبێ یەك دوو حەوتووی دیكەش لەم دانووستانانە بەردەوام دەبین تا بتوانین ڕەشنووسێكی هاوبەش ئامادە بكەین كە كێشەكان بە لانیكەم بگەیەنێو پاشان لە كۆبوونەوەی وەزیراندا تاوتوێی بۆ بكرێ. ناوبراو دەڵێ ئێستاش دەبی زۆر كاری دیكە بكەین تا بەم قۆناغە دەگەین.
وتووێژی ئێستای نوێنەرانی ئێرانو وڵاتانی ڕۆژاوایی بە مەبەستی ئامادە كردنی ڕەشنووسی دوایین ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی بانەمەڕەوە لە ڤیەن دەستی پێ كردووەو بڕیارە تا ڕێكەوتی ٩ی پووشپەڕ ئەم دەقە ئامادە بكرێ.
جێی باسە لە ئەگەری دەستڕاگەیشتن بە دوایین ڕێككەوتنی ئەتۆمیدا لە نێوان ئێرانو وڵاتانی ١+٥، گەمارۆ ماڵی و بانكییەكانی سەر ئێران هەڵدەوەشێنەوە و لە بەرامبەریشدا چالاكییە ناوكییەكانی ئێران سنووردار دەكرێنو چاوەدێرانی ئاژانس ئیزنی پشكنینی بەربڵاوتری بنکهو ناوهنده ئهتومییەکانی ئێرانیان دهدرێتێ.