دوویەمین رۆژی کۆنگرەی هەشتەمی یەکیەتیی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان کاتژمێر٩ونێوی رۆژی هەینی ٣ی خەرمانان بە ئامادەبووانی ئەندامان و میوانانی کۆنگرە دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.
سەرەتای رۆژی دوویەم بە خوێندنەوەی چەند پەیامی رێکخراوەکانی دەرەوی کوردستان بریتی لە حیزبی سوسیال دێموکراتی وێنێزۆئێلا ، لەلایەن شەونم هەمزەیی و پەیامی لاوانی حیزبی چەپی نوروێژ لە لایەن بەیان چووکەڵی خوێندرانەوە.
هەرەها پەیامی لاوانی پارتی سوسیالیستی کوردستان لە لایەن ژیوار ڕەسووڵی پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکە ڕاپۆرتی چوار ساڵەی ئابووریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن سیامەند شێخەپوورەوە خوێندرایەوە.
لە ڕاپۆرتی ئابووریی بە باس کردن لە قەیرانی ئابوورییەوە باسی لە هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم ئەندامانی یەکیەتیی لاوان و بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتیی توانیویانە لە چوار ساڵی رابردوو بەسەر گرفتەکانی سەرڕێی زاڵ ببن و، کار و چالاکییەکانیان پەکی نەکەوت، ئەویش لە هەلومەرجێکدا بۆوە کە بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی هاوشێوە نەیانتوانی لەسەر پێی راوەستن.
پاشان جەعفەر ڕەسووڵی ڕاپۆرتی کاروچالاکیی چوارساڵەی پێشکەش کرد.
لە ڕاپۆرتی چالاکییە جیاجیاکانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خستنەبەرباسی هەوڵ و تێکۆشانەکانی ئەندامانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان
کۆمەڵێک چالاکیی و تێکۆشانی بۆ بەشداران باس کرا.
دوای پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی چالاکیی چوار ساڵەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان هەیئەتی بەڕێوەبەریی لە گفتوگۆیەکی کراوەدا، مەجالی بۆ ڕەخنە و پیشنیاری ئامادەبووان هێشتەوەو، بەشێک لە ئامادەبووانی کۆنگرە لەو دەرفەتە بۆ باس کردنی پیشنیارەکانی خۆیان کەڵکیان وەرگرت.
بە نوینەرایەتیی دەرەوەی وڵات جەعفەر ڕەسووڵی بەشێکی بەرچاوی ڕەخنە و داواکارییەکانی ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات خستەڕوو.
دوای ئاڵۆگۆری بیرو ڕا لەسەر چۆنیەتی بەهێز کردنی کار و چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوان لە ساڵانی داهاتوو،
لە درێژەی کاروباری کۆنگرەی هەشتەم نۆرە گەیشتە هەڵسەنگاندنی بەرنامە و ئامانجی سیاسی وسینفییەکانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە لایەن هەیئەتی بەڕێوەبەرییەوە خرایە دەستووری کاری کۆنگرەوە.
لەو بڕگەیەدا لە باسێکی چڕوپڕ، بەرنامە و ئامانجە گشتییەکانی ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان شیکراوەیە و خاڵ و تێبینییەکان ڕەچاو کران.
دوای تاوتوێکردنی بەرنامەو ئامانجە گشتییەکانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان دوا بڕگەی کۆنگرەی هەشتەم، هەڵبژاردنی بەڕێوەبەریی نوێی یەکیەتیی لاوان دەستیپێکرد و لە پرۆسەی هەڵبژرداندا بەڕیوەبەریی نوێی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبژێردران.
دواتر لە بڕگەیەکی دیکەیدا هەڵبژاردنی جێگرەکانیش بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی کاری کۆنگرەی هەشتەمی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، بەڕیوەبەریی نوێ لە دانیشتنێکدا بە تێکڕای دەنگ ،پێشەوا عەلیپووری بۆ دووساڵی دیکە وەکوو سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبژێردرا.
1.
2.
3.
4.
5.
6.
7.
8.
9.
10.
11.
12.
13.
14.
15.
16.
17.
18.
19.
20.
21.
22.
23.
24.
25.
26.
27.
28.
29.
30.
31.
32.
33.
34.
35.
36.
37.
38.
39.
40.
41.
42.
43.
44.
45.
46.
47.
48.
49.
50.
51.
52.
53.
54.
55.
56.
57.
58.
59.
60.
61.
62.
63.
64.
65.
66.
67.
68.
69.
70.
71.
72.
73.
74.
75.
76.
77.
78.
79.
80.
81.
82.
83.
84.
85.
86.
87.