سەرۆکی هەیئەتی ناوکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، ئەمریکا لە ڕێکەوتننامە ناوکیـیەکە پاشگەزببێتەوە، ئەوەی لە هاوینی ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ کۆمەڵی نێودەوڵەتی پـێی گەیشتن، ئەوا وڵاتەکەی دەسـتدەکاتەوە بە پـیتاندنی ئۆرانیۆم بۆ ئاستی بەرزدا.
عەلی ئەکبەر ساڵحی ڕۆژی ڕابردوو لە وتووێژێـکدا لە ڕادیۆیەکی حکومەتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند ” ئەگەر بمانەوێ دەتوانین لە ماوەی 5 ڕۆژدا پیتاندنی ئۆرانیۆم بۆ ئاستی ٢٠% لە دەزگای ناوکی فوردۆ بەرز بکەینەوە.
هەروەها ناوبراو گوتی؛ نایانەوێ ئەوە ڕووبدا و هەوڵێـکی زۆر دەدەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامە ناوکیـیەکە.
ساڵحی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا گوتی، هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنـنامەکە ئاکامی خراپی دەبێ لەسەر هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەرنامە ناوکیـیەکەی کۆرەی باکوور.
هەروەها گوتیشی” ئەگەر ئەمریکا ڕێکەوتنـنامەکە هەڵبوەشێنێتەوە، ئەو کاتە کۆرەی باکوریش دەڵێ ئێوە پابەندی بەڵێنەکانتان نین.
بەپـێی ڕێکەوتنـنامەکە نابێ ئێران ئۆرانیۆم هەتا ئاستی ٢٠% و زیاتر بپیتێنێ، چونکە بەو کارە نزیک دەبێتەوە لە دروستکردنی چەکی ناوکی.