سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە ٣١ی گەلاوێژ چەند چەکدارێک هێرش دەکەنە سەر بەخشداری “پیشین”ی سەر بە شاری سەرباز لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و لە ئاکامی ئەو هێرش کردنە دوو کەس لە مەئمورانی رێژیم دەکوژرێن.
ماڵپەڕەکانی حکوومی بە پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایانگەیاند: سەر لە بەیانی رۆژی سێ شەممە چەن چەکدار هێرش دەکەنە سەر بەخشداری شارۆچکەی “پیشین”و لە ئاکامی تەقە کردن مەئموورێکی هێزە ئینتیزامییەکان و لاوێکی بەسیجی کوژراون.
هەواڵدەریی تەسنیم بە بڵاو کردنەوەی شووناسی دوو مەئمووری کوژراو بە ناوەکانی محەممەد حسێن ڕەستگار و عارف ئاسکانی ، گرووپە چەکدارە بەرهەڵستکارەکانی رێژیمی لە ناوچەی بەلووچستانی لەوبارەوە بە تاوانبار ناو بردوە.