لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی تەڵاق لە شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە سەدی ٣% بەرزبووتەوە.
بەرپرسی ئیدارەی سەبت و ئەحواڵ ڕاگەیاند: لە ساڵی ڕابردوودادا، ئاماری تەڵاق لە نێو هاووڵاتییانی ئەو شارە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو لە سەدا سێ زیادی کردووە.
موجتەبا شوکری، بەرپرسی ئیدارەی سەبت و ئەحواڵ لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: لە هەر پێنج حاڵەتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە شاری دێولان، یەک حالەتی جیابوونەوەی لێدەکەوێتەوە و ئەم ئامارە بە نیسبەت ساڵانی ڕابردوو لە هەر ٢٥ هاوسەرگیری، یەک حاڵەتی جیابوونەوە بووە.
بەرپرسی ئیدارەی بەرپرسی ئیدارەی سەبت و ئەحواڵ هۆکاری سەرەکیی بۆ لێک جیابوونەوە ژن و مێردی بۆ دەستێوەردانی بنەماڵەکان، دەستکورتی، گیرۆدەبوون بە ماددەی سڕکەر و شەڕی نێوانی ژن و پیاو گەڕاندەوە.
کۆمەڵناسان هۆکارەکانی لێکجیابوونەوەی ژن و مێردەکان بۆ بێکاری، نەبوونی پێیوەندی و ناسیاوی لە سەر یەکتر و تووشبوون بە مادە هوشبەرەکان و چاوەڕوانیی لەڕادەبەدەری ژن و مێرد لە یەکتر، دەگەڕێننەوە.
شایانی باسە پێشتریش وتەبێژی کۆمیسیۆنی قەزایی مەجلیس ڕایگەیاندبوو، بەرزبوونەوەی ئاماری تەڵاق، ئاماژە بە قەیرانێکی مەترسیدار لە وڵاتی ئێران دەکا، بۆیە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ماوەی ژیانی هاوبەشی زۆرێک لە ژن و مێردەکان کەمتر لە ٦ مانگ بووە.











