ڕۆژنامه‌وانێكی دیكه له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تیی كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی یه‌غما فه‌شخامی، ڕۆژنامه‌وان ڕایگه‌یاند كه ناوبراو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر كراوه. به‌لام تا ئێستا هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی نه‌زانراوه. هه‌روه‌ها ناوبراو ساڵی ١٣٩٣ پاش داخرانی ڕۆژنامه‌كه‌ی واته “روزان” بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌سبه‌سه‌ركرابوو.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ساسان ئاقایی، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئیعتماد ١٠ ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركراوه و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناوبراو ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
شایانی باسه ناوبراو له ده‌فته‌ری ڕۆژنامه‌ی ئیعتماد له ڕۆژی ٢١ی گه‌لاوێژ ده‌سبه‌سه‌ركرابوو.