کوردانی یارسان لە پارێزگای کرماشان کە بە شێوەی سیستماتیک لەلایەن دامودەزگاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ژێر گوشار وئازاری جۆراجۆرن.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حدک لە درێژەی هەڵاوارن و گوشاری کۆمەڵایەتیی بۆ سەر کوردانی یارسانی، شرکەت گازی شاری کرماشان چەند کارناسی خۆی کە سەر بەئایینی یارسانن، لە کار بێکار کردوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە شرکەت گازی کرماشان بە بیانووی نەبوونی بودجەی پێویست، چەند پسپۆر و کارناسی خۆی دوور خستۆتەوە، کە ئەو چەند کەسە کوردی یارسانین.
هەروەها بەشێکی زۆر لەو کەسانە کە لە شرکەت گازی کرماشان کار دەکەن خەڵکی پارێزگای کرماشان نین .
ئەمە لە کاتێکدایە پارێزگای کرماشان سەرەڕای ئەوەی کە ناوچەیەکی بەپیت و دەوڵەمەندە بەڵام رێژەی بێکاری زۆرە.
هەروەها گوشار و ئازار بەسەر کوردانی یارسانی لەو پارێزگایە چەند ساڵێکە لە زیادبوون دایە.
شیاوی باسە بەشێک لە کوردانی یارسانی لە پارێزگای کرماشان و لە شاری سەحنە و چەند شوێنی دیکەی ئەو پارێزگایە دەژین و هەرجارێ بە شێوازێک لە لایەن دامودەزگاکانی کۆماری ئیسلامییەوە بێ رێزییان پێدەکرێ.











