سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستان، خالید عەزیزی لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی ئاناۆڵدا دەڵێ ستراتێژی ئێران خوڵقاندنی قەیرانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
خالید عەزیزی لە پێوندی لەگەڵ سەرهەڵدانەکەی شاری مەهابادو پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان دەڵێ ئێمە پێمانوایە مانگرتن، خۆپێشاندانی خەڵک لە کوردستانی ئێران مافی تەواوی ئەو خەڵکەیە. هەر کردەوەیەکی هێمنانە کە خەڵک مافەکانی خۆیان بێننەگۆڕێ ئەوە هەقێکی سرووشتی خۆیانە و نابێ ئەو هەقەیان لێ بسێنیتەوە تەنانەت ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ دەستووری ئێرانیش هەرچەند ۆارادۆکسی زۆرە بۆ نموونە لە شوێنێک مافێکت دەداتێ و لە شوێنێکیتر لێت دەستێنێتەوە، لەوێشدا دەرفەتی خۆپێشاندان و مانگرتن هەیە.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی جۆرێک لێحاڵینەبوونو نەبوونی هاو ئاهەنگی لە نێوان حیزبەکانو چالاکانی سیاسیو مەدەنی لە نێوخۆ دەڵێ: ئێمە لە خەباتێکی بەرین و بەربڵاو دژی ئێرانین و ئێستە کە ئەم دۆخە لە گۆڕەپانێکی گەورەی میدیایی بەدژی ئەو دەسەڵاتە هاتووەتەگۆڕێ، هیوادارم ئەوانەی لە نێوخۆ لە دەرەوە و ئێمەش وەکو حزبەکانی سیاسی بەجۆرێک رەفتار نەکەین کە یەکتر بێشێنین. بێگومان چالاکی نێوخۆی وڵات بەپێی دۆخی ئەوێ هەڵسوکەوت دەکەن، ئەوانەی دەرەوەی وڵات و ئێمەش هەروتر. کەوایە ئێمەی کوردی ئێران هەموومان لە یەک کەشتی داین و هەموومان بەیەکەوە دەبێ بیگەیەنینە شوێنی مەبەست. من رێزم بۆ هەوڵ و تێکۆشانی هەموولایەک هەیە و دەیشبێ ئەوەمان لەبەر چاو بێت کە هەمانگیمان بەیەکەوە هەبێت چونکە ستراتیژی سەرەکی ئێران ئەوەیە بەشێوازی جۆراوجۆر لە نێوانمان ناکۆکی دروست بکا.
لەو وتووێژەدا سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات خوێندنەوەی خۆی بۆ پرسی کورد لە تورکیە، رەوتی دانوستاندنەکانی ئاشتی لەو وڵاتەو هەروەها پرسە گرینگەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەراستو نەخشی ئێران لە هاوکێشە سیاسیو ئەمنیەتییەکانی ناوچەی کردوە.
بۆ خوێندنەوەی دەقی ئەو وتووێژە کلیک لەسەر ئەو لینکە بکە: