سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی ته‌نیا پێوه‌ندیی به كوردستانی عێراقه‌وه هه‌یه، ئێمی بڕیاراتی تاران و ئانكارا جێبه‌جێ ناكه‌ین و ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان وه‌دوا ناخه‌ین.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئێمه تا ئێستا وه‌دواكه‌وتنی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان‌مان قه‌بوڵ نه‌كردوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ گه‌یشتن به ڕێگه چاره‌غ داهاتووی باشتر وتووێژ ده‌كه‌ین.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان ڕایانگه‌یاند كه هه‌یئه‌تێكی پله به‌رزی هه‌رێمی كوردستان پاش وتووێژكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا دواكه‌وتنی ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت قه‌بوڵ كردوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ڕۆژنامه‌ی عه‌كازی عه‌ره‌بستانی ڕاگه‌یاند كه پڕۆژه‌ی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان دوا ناخرێ و له كاتی خۆیدا جێبه‌جێ ده‌كرێ و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غداش به مه‌به‌ستی ڕێگه چاره‌ی داهاتووی باشتری بۆ هه‌ر دوو لایه‌ن بووه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی، هه‌ولێر چه‌ندین جار هه‌وڵی داوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكا به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داوه‌ته‌وه و ته‌نیا ڕێگه چاره سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانه.
ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان قه‌راره ڕۆژی 3ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ به‌رێوه‌بچێ. پێشتر حكومه‌تی ناوه‌ندی، كۆماری ئیسلامیی ئێران و توركیه ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تیی ئه‌و ریفراندۆمه‌یان ده‌كرد و ڕایانگه‌یاندوه كه ڕێگریی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها بارزانی ڕایگه‌یاند كه هه‌ر ئێستا فشاری زۆرمان له‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه ریفراندۆم بۆ یه‌ك دوو ساڵی داهاتوو دوابخه‌ین، به‌ڵام له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێ











