به‌ندكراوێكی كورد له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ڕۆژی ٢٥ی گه‌لاوێژ به بیانووی ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ه‌روه‌ی زیندان تا ئێستا بۆ زیندانه نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه چاره‌نووسی ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، جه‌ماڵ مووسه‌وی به‌ندكراوی مه‌حكوم به ئێعدامی كوردی خه‌ڵكی شاری سنه كه له زیندانی ڕه‌جایی شاردا ڕاگیرابوو ڕۆژی ٢٥ی گه‌لاوێژ به مه‌به‌ستی نماردنی بۆ بێهداریی له زیندان ده‌بردرێته ده‌ره‌وه و تا ئیاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه چاره‌نووسی ناڕوونه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی مووسه‌وی ڕایگه‌یاندوه كه دوای به‌ده‌اداچوونێكی زۆر بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ نه‌خۆشییه‌كی هه‌بێ و پێشتر پزیشك كاتی بۆ دیاری كردبێ پێیان ڕاگه‌یاندوون له نه‌خۆشخانه‌یه به‌ڵام هیچ وه‌ك ڕاست ناچێ و ته‌نانه‌ت ناوی نه‌خۆشخانه‌كه‌شیان پێ ڕانه‌گه‌یاندوون و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌كی ڕاست و دروست به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
پێویست به ئاماژه‌یه كه جه‌ماڵ مووسه‌وی، خه‌ڵكی شاری سنه ساڵی ١٣٨٧ ده‌سبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا دادگایی كرا‌و ساڵی ١٣٨٨ حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه.
شایانی باسه كه جه‌ماڵ مووسه‌وی وێڕای ته‌ئیدكرانی حوكمی ئێعدامی له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه ناوبراو له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی دادگا هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی وه‌پاڵ دراوه ڕه‌د كردووته‌وه.











