پاسدار قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌وی سپای قودسی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی دوژمانی نێوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته كه‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه.
رۆژی یەکشەممە ٢٩ی گەلاوێژ قاسم سلێمانی وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له ڕووخانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕۆژی جیهانیی مزگه‌وت قسه‌ی ده‌كرد گوتی، ئێمه ده‌بێ هه‌ر كه‌سه‌وه پێ‌داگر بین له‌سه‌ر ئه‌ركه‌مانی خۆمان و لاوان بۆ مزگه‌وته‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه و هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه لاوان له مزگه‌وته‌كانی بۆ دوژمنانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته گه‌ڕانده‌وه و نه‌هاتنی لاوانی بۆ مزگه‌وتی به شكستی “خه‌تی ئیمام” زانی.
قاسم سلێمانی وێڕای ئاماژه به كێشه نێوخۆیی باڵه‌كانی ڕێژیم سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له شه‌ڕی سووریه گوتی، كه‌سانێك له نێوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ن كه پێیان خۆش نه‌بوو به‌شداری شه‌ڕی سووریه و عێراق بكه‌ین و به‌ڕێزه‌وه به‌رگرییان له شۆڕش ده‌كرد و هه‌روه‌ها بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی كه‌س بێنێ گوتی، كه‌سانێكی دیكه هه‌ن كه ده‌یانگوت بۆ پشتیوانی له دیكتاتۆر بكه‌ین.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، ئێمه نابێ چاومان له‌وه بێ كامه دیكتاتوره یا نیه ئێمه له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان بپارێزین.
وتەکانی پاسدار قاسم سلێمانی لە کاتێک‌دایە کە لە دەرەوەی ئێران بەرەی دژ بە دەوڵەتی تاران لە بەهێزبوونەو لە نێوخۆی وڵاتیش مەودای باڵەکانی نیزام و روانگەیان بەرانبەر بە پرسە سەرەکییە سیاسییەکان لە زیاد بوونە
هەروەها دەسکەوتی ڕێککەوتن نامەی بەرجام و گەمارۆکانی ئەمریکا ئاراستەیەکی تازەی بەخشیوە بە هەلومەرجی سیاسی لە ئێران.