هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە ٢٩ی گەلاوێژ لە هێرشێکدا لە خەڵکی ئاوایی میراو ٥ کەسیان دەسبەسەر کرد.
بە پێی هەواڵی بڵاو کراو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان رۆژی ڕابردوو ٥ کەس بە ناوەکانی خواڕەحم عەلیپوور، حاتەم عەلیپوور، شوعەیب مەحموودی، سیروان رۆستەمی ، وەکیڵ رۆستەمی خەڵکی گوندی میراو سەبەر ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەنەتەوە.
دوایین زانیاریی باسە لەوە دەکەن کە ئەو پێنج کەسە بە تۆمەتی هاوکاریی کردن لەگەل حیزبە بەرهەڵستکارەکانی نیزام دەسبەسەر کراون و دوای چەند کاتژمێر یەکێک لەوان ئازادو چوارکەسی دیکە هەر لە گرتنگەی ئیتڵاعات ڕاگیراون.
هەروەها رۆژی شەممەی ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژ لە شاری شنۆ ناوەندە ئەمنیەکابن ٤هاونیشتمانیی دیکەیان دەسبەسەر کردوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی دەسبەسەرکراوان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
لە ئاستی ئیرانیش دوو رۆژ لەمەوپێش لە شاری ئەهواز ١٣کەسی سوننی مەزهەب لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەرکراون.











