ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٩ی ئاگۆستی٢٠١٧ی زاینی له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی دانماركی حیزبی دیموکراتی کوردستان، ڕێوڕه‌سمێكی به‌شكۆ بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی ٧٢ی ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزب و پیرۆز كردنی چێژنی ٢٥ی گه‌لاوێژ له‌شاری گڕێوهسهر بهكۆپێنهاگ پێته‌ختی ئه‌و وڵاتهپێك هات. جێژنه‌كه كاتژمێر ٧ی پاش نیوەڕۆ به‌سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و خولەکێک بێده‌نگی بۆ به‌رز ڕاگرتنی یاد و ڕووحی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی حیزب و گه‌ل ده‌ستی پێكرد. پاشان له لایه‌ن بهڕهوهبهری به‌رنامه سروه فه‌تتاحی وێڕای خوێندنه‌وه‌ی ڕێزبه‌ندی به‌رنامه‌كان ئیشاره‌یه‌كی كوردتیش بهچێژنی ٢٥ی گه‌لاوێژ و مێژووی ئەو ڕۆژە مەزنە كرا.
پاشان په‌یامی كۆمیته‌ی حیزب له‌لایه‌ن هاوڕی خالید ڕه‌واندووست به‌رپرسی كۆمیته‌ی دانمارك پێشكه‌ش كرا.
به‌ڕێز خالید له‌په‌یامه‌كه‌یدا وێڕای به‌خێر هێنانی ئاماده‌بووان و پیرۆزبایی كردن به‌بۆنه‌ی ئه‌وڕۆژه پیرۆزه، به‌وردی ئیشاره‌ی به‌ڕێكه‌وت و هۆكاری چلۆنیایهتی درووست بوون و زەروورەتی دامه‌زراندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌سه‌ر بناغه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی( ژكاف) له‌لایه‌ن پێشه‌وا نه‌مر قازی محه‌ممه‌د و هاوڕێیانی کرا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامی كۆمیته‌دا وێڕای ئیشاره بههەلومهرجی ئێستا و له‌گۆڕێ دا بوونی پرسی سه‌ربه‌خۆیی له باشووری كوردستان، جەختی لە سەر زه‌رووره‌تی یه‌كڕیزی و یهكگڕتوویی گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان کرد بۆ پشتیوانی كردن و حه‌ولدان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆسه نیشتمانییه له به‌رامبه‌ر داگیركه‌رانی كوردستان كه‌ئه‌ركی هه‌موو كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و ئازدیخوازه. پاشان په‌یامی پیرۆزبایی پارتی دێموكڕاتی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز عبدووڵا پشده‌ری پێشكه‌ش كرا. له‌به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌كانی ڕێوڕەسمی ٧٢ هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا، ئێواره‌خوانێك كه له لایه‌ن بنەماڵە حیزبیەکانەوە ئاماده كرا بوو پێشكه‌ش به به‌شدارن كرا.