پاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی به‌ندكراوێكی كورد دوای تێپه‌ڕبوونی 6 ساڵ زیندان له دادگاییكردنی سه‌ره‌تایی په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ دادگا پێداچوونه‌وه له ورمێ نێردرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، خه‌لیل شاهی كه به تۆمه‌تی سیاسی له ڕێگه‌ی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن دادگای شۆڕش له له شاری شنۆ حوكمی ٦ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به حوكمه‌كه‌ی په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ دادگای پێداچوونه‌وه له ورمێ نێردراوه.
ناوبراو ڕۆژی٢٦ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٩٥ له‌گه‌ڵ زه‌كه‌ریا سافكار له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات له شنۆ ده‌سبه‌سه‌ر كرا و پاش لێكۆڵینه‌وه به دانانی بارمته‌ی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوو.
خه‌لیل شاهی خه‌ڵكی ئاوایی “سینگان”ی سه‌ربه ناوچه‌ی نالۆسی شاری شنۆیه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش چه‌ند كه‌سی دیكه له‌و شاره كه به تۆمه‌تی سیاسی ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون و به دانانی باركته ئازاد كرابوون له ترسی ئه‌وه‌ی كه حوكمی قورسیان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنن وڵاتیان به‌جێ هێشتووه.
به‌پێی به‌ندی ٤ی ماده‌ی ١٣٢ی قانوونی دادگا، ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبار به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له دادگا ئاماده نه‌بێ و پێشتر بارمته‌ی دانابێ به بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگا قه‌زایی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گێردرێ.











