پاش تێپه‌ڕبوونی ٢١ ڕۆژ له مانگرتنی ١٥ به‌ندكراوی سیاسی له به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج، هێشتا هیچ وه‌ڵامێكیان سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووته‌وه.
١٥ به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج 21 ڕۆژ له‌وه‌پێش به هۆی جێگۆڕكێه زۆره‌ملێی و فشارهێنانی له ڕاده‌به‌ده‌ر بۆسه‌ر ئه‌و به‌ندكراوانه كه پێچه‌وانه‌ی قانوون و ڕێساكانی مافی مرۆڤ و ئایینی زیندانه‌كانه مانیان له خواردن گرتووه.
مانگرتنی ئه‌و به‌ندكراوانه له ڕۆژی 8ی ئه‌و مانگه‌وه به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر لێدان و كوتانی به‌ندكراوانی سیاسی و گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ بۆ به‌ندی ١٠ی ئه‌و زیندانه به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای زیندانه ئه‌و به‌ند به كامێرای داخراو كۆنتڕۆڵ ده‌كرێ و له هه‌موو بوارێكه‌وه چاودێرییان ده‌كرێ.
له ڕه‌وتی جێگۆڕكێی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ڕه‌جایی شار، چه‌ند كه‌س له به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه‌یان به لێدان و كوتان به زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن گاردی تایبه‌تی زیندانه‌وه له به‌ندی 12 بۆ به‌ندی 10ی ئه‌و زیندانه گواسترانه‌وه و ته‌نانه‌ت ئیزنی ئه‌وه‌شیان پێنه‌دان كه‌لوپه‌لی كه‌سۆكی خۆشیان له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته ژمارەیەک لە زیندانییانی مانگرتووە لە دۆخێکی نالەبار دەژین و بەرپرسی زیندان بۆ گواستنەوەی ئەوان لە دەرەوەی زیندان بۆ چارەسەری پزیشکی پێشگیری کردووە و ئێستا ١٩ کەس لە زیندانییانی سیاسیی ڕەجایی شاری کەرەج مانیان لە خواردن گرتووە.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته به‌ندی 10 ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه دروست كراوه و ته‌نانه‌ت شوێنی حه‌مام و ئاودهستهكانیشی كامێرای داخراوی له‌سه‌ره و زۆر به توندی كۆنتڕۆڵ ده‌كرێ.











