پیاوێک لە شاری ئیلام لە ژێر ناوی پاراستنی نامووس ژنەکەی خۆی کوشت.
شەوی ٢٨ لە سەر ٢٩ی گەلاوێژ، ژنێک لە شاری ئیلام لە لایەن مێردەکەیەوە بە هۆی کێشەی بنەماڵەی و کێشەی نامووسیەوە کوژرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە ژنەکەی خۆی خنکاندووە.
هەتا ئێستا شوناسی هیچ کام لە بکوژەکە و کوژراوەکە ڕوون نەبووتەوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ڕابردوو، جووتیارێکی خەڵکی گوندی”بۆبەکتان” سەر بە شاری سەقز تەرمی ژنێکی بە سووتاوی لە نزیک ئەو گوندە دۆزییەوە.
قەتڵی نامووسی بە شێوە کوشتنێک دەگوترێ، کە بە بیانووی پاراستنی شەرف و نامووس دێتە ئاراوە.
بەپێی ماددەی ٦٣٠ یاسای سزادانی ئیسلامی “هەر کات پیاوێک هاوسەرەکی خۆی لە حاڵەتی زینادا ببینێ و بزانێ کە ژنەکەی بە خواستی خۆی ئەو کارەی ئەنجام داوە، دەتوانێ هەر دووکیان بکوژێ و ئەگەریش بزانێ کە هاوسەرەکەی ناچار کراوە، دەتوانی پیاوەکە بکوژێ”.
هەروەها لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو سێ رووداوی هاوشێوە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی رووی داوەو نارەزایەتی چالاکانی مەدەنی لێکەوتەوە و کەمپەینێک لە ژێر ناوی “ئێمە ژیانمان دەوێ” وەڕێخرا











