• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پرسی کورد، ئێران و تورکیە لێک نزیک دەکاتەوە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/08/17
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ

گەرمبوونی هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان، بۆ جارێکی دیکەیش کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی تورکیەی لێک نزیک کردۆتەوە. لەم ماوەی ئەم چەند حەوتوویەدا چەند جارێک بەرپرسانی سیاسی و ئەمنییەتی هەر دوو وڵاتی ئێران و تورکیە لە گەڵ یەکتر کۆبوونەتەوە. بەرپرسانی ئێرانی ڕاشکاوانە رایانگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکانی هەر دوو وڵات‌دا قسەیان لە سەر پرسی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی باشووری کوردستان کردوەو نیگەرانی (دژایەتی) خۆیان لەم پێوەندییەدا راگەیاندووە.

سەرلەشکر پاسدار محەممەد باقری کە چەند رۆژ پێش لە ئێستا سەردانی تورکیەی کردوەو لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیە و بەرپرسانی ئەمنیەتیی ئەم وڵاتە کۆبۆتەوە، رایگەیاند کە “ئێران و تورکیە خوێندنەوە و هەڵوێستی هاوبەشیان بە نیسبەت پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستانەوە هەیەو هەردوولا کۆکن لە سەر ئەوەیکە ئەم رێفراندۆمە و لە کۆتایی‌دا سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، دەبێتە هۆی نائارامی و تێکدانی سنوورەکان و پێکهێنانی بشێوی و ئاڵۆزی لە وڵاتی عێراق کە بێگومان کاریگەریی خراپی لە سەر ئەمنیەتی سنوورەکانی هەردوو وڵاتی تورکیەو عێران دەبێ.”

سەرلەشکر باقری لە پێوەندی لە گەڵ بەشێکی دیکەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان لە گەڵ دەوڵەتی تورکیە رایگەیاند کە” هەردوو وڵات پێداگرییان لە سەر پاراستنی سنوورەکانیان لە ئالۆزی ئەمنیەتی، پێشگیری لە ئاڵووێری شت و مەکی قاچاخ و هەروەها هاوکاریی هاوبەش دژ بە هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزیسینی هەردوو وڵات کردوە”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانی‌دا وتی کە هەر دوو وڵات بۆ جارێکی دیکە رێکەوتوون لە سەر ئەوەی پەرە بە هاوکارییە ئەمنیەتی‌یەکانیان بدەن و بۆ ئەم مەبەستەیش وا بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا ئەردۆغان سەردانی تاران بکات.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردووداو بەتایبەت دوای ئاڵۆزییەکانی وڵاتی سووریە، پێوەندیی نێوان تورکیەو ئێران رووی لە خراپی و ئاڵۆزی کردبوو. تورکیە، رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە دەستێوەردان لە کاروباری سووریەو هەروەها پشتیوانی کردن لە رێژیمی بەشار ئەسەد تۆمەتبار دەکردو، لە بەرانبەردا ئێرانیش تورکیەی بە هاوکاری کردنی بەرەی ئۆپۆزیسینی رێژیمی بەشار ئەسەد تاوانبار دەکرد. لە راستی‌دا ئیدیعای هەر دوو وڵاتە لە سەر یەکتری درووستبوون و هەر لەم سۆنگەیەشەوە ناکۆکییەکانیان رۆژ بە رۆژ قوڵتر دەبۆوە.

بە پێی قسەو لێدوانی بەرپرسانی هەردوو وڵاتی تورکیەو ئێران، باسیكی دیکەی دانیشتنەکانی ئەم دواییانەی نێوانیان، قسەکردن لە سەر چۆنیەتی ئارامکردنەوەی بارودۆخی وڵاتی سووریە بووە کە گومانی تێدا نیە، پرسی کورد لە رۆژاوای کوردستانیش مژارێکی گەرمی باسەکانیان بووە. تورکیە لەم پێوەندییەدا راشکاوانە دژایەتی خۆی لە رۆڵی کوردەکانی رۆژاوا دەربڕیوەو ئیدیعا دەکات کە ئەو هێزو لایەنانەی کە ئەمڕۆ دەسەڵاتیان بەسەر رۆژاوای کوردستان‌دا هەیە، خەریکی پیادەکردنی ئەجێندای پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)ن. ئێرانیش هاوکات لە گەڵ پێداهەڵگووتنی بەدرۆی، بە رۆڵی شەڕڤانانی کورد دژ بە داعش، چەند جارێک ڕاشکاوانە دژایەتی خۆی لە گەڵ خۆبەڕێوەبەریی لە رۆژاوای کوردستان دەربڕیوە.

لە گەڵ ئەوەیکە هەردوو وڵاتی تورکیەو ئێران هەمیشە بە نیسبەت پرسی کوردەوە هاوهەڵوێست بوون، بەڵام بە نیسبەت پرسی سەربەخۆیی هەرێمی باشووری کوردستانەوە، تا ئێستا تورکیە بە ڕادەی ئێران دژایەتی توندی لە گەڵ ئەم پرسە دەرنەبڕیەوە. بۆیە هیچ شک لەوەدا نیە کە بەرپرسانی ئێرانی زۆریان بۆ گرینگە کە تورکیە لەم پێوەندییەدا لێدوان و قسەی روونی خۆی بەلای دژایەتیكردن‌دا هەبێ. بۆیە گومانەکە ئەوەیە کە ئێران لە قەزییەی سوورییەدا، بۆ گەیشتن بە هەڵوێستی توندی تورکیە بەرانبەر بە رێفراندۆم لە باشووری کوردستان، تا رادەیەک نەرمی بنوێنێ و هەروەها لە هەڵوێستی بەرانبەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان – کە ئێستا لە گەڵ تورکیە لە شەڕو پێکدادان دایە و بەرپرسانی ئەم وڵاتە بە گومانن لە پێوەندیی  نێوان ئێران و پەکەکە – ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت، ساغ بێتەوە.

بابەتی هاوشێوە

بابەتی رۆژ

“کوردستان” و ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی

ڕێکەوتی 2022-04-22
بابەتی رۆژ

تێرۆریزمی دەوڵەتی و سەری مارەکە!

ڕێکەوتی 2021-08-09
بابەتی رۆژ

دوایین وتە و کۆتایی

ڕێکەوتی 2019-07-13

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist