تێکۆشەرانی کوردپەروەری بەهەست وهەڵوێستی شاری پاوە بە شێوەی جیاواز، یاد و ناوی ٢٥ی گەلاوێژ، رۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتیان بەرزڕاگرت.
بەشێک لە ئەندامانی تێکۆشەری شاری پاوە، سەنگەری هەمیشەیی دێموکرات و مەکۆی فیداکارانی گەل و حیزب ، بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە کردنەوەی ئاگر لە بەرزاییەکانی ڕووبەڕووی ئەو شارە و، ئامادەکردنی تراکت و نووسراوەی شۆڕشگێڕانە ، یادی ٢٥ گەلاوێژیان بەرز راگرت.
لایەنگرانی خوێنگەرمیی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی هەورامانی سەرفەراز و شاری پاوە، ئازایانە لە چەلاکییەکی تەبلیغییدا یادی ٧٢مین ساڵیادی دامەزرانی حیزبیان کردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای سپاس و پێزانین بۆ سەرجەم تێکۆشەرانی حیزب لە شارەی پاوەی دێموکراتدۆست سڵاویان بۆ دەنێرێ و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.