بە پێی هەواڵێک کە لە ناوچەی داڵاهووی کرماشانەوە بەدەستمان گەیشتووە، یەکێک لە گەورەپیاوانی ئەو ناوچەیە بەناوی عەبباس ئەحمەدی ، گەورەی تایفەی ئەحمەدی خەڵکی ئاوایی دارەڕەشی داڵاهوو ماڵاوایی لە ژیان کردوە.
عەبباس ئەحمەدی گەورەی خاندانی ئەحمەدی کەسێکی کوردپەروەرو خەمخۆر و پاڵپشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە لە ناوچەی نیشتماندۆستی داڵاهووی کرماشان.
ناوبراو بە پێی توانا هەموو کات لە خزمەتی حیزبدا بووەو تا دواهەناسەی ژیانی بە دڵسۆزی و خەمخۆری بۆ گەلی کورد و حیزبی دێموکرات ژیا.
ئەوپیاوە ناودارە لە ناوچەی داڵاهوو ناوێکی ئاشناو کەسێکی بە نفووز و دڵسۆز بووە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵەو تایفەی ئەحمەدی لە داڵاهووی خۆڕاگر و بەتایبەتی کەسوکاری ئەو ئازیزە، خۆی بە بەشدار و شەریکە خەمیان دەزانێ.











