ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەورەشاری کرماشان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغییان بەڕیوەبرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری کرماشانەوە بە دەستمان گەیشتوە، دۆستان و ئەندامانی نیشتمانپەروەری حدک لەو شارە، لە چالاکییەکی بەربڵاودا چەندین گەڕەک و شەقامی ئەوشارەیان بە تراکت ودروشمی شۆڕشگێڕانە ڕازاندەوە.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا خەمخۆرانی دێموکراتویستی کرماشانی لە چەندین گەڕەک و شۆێنی ئەوشارە کە بریتین لە”شەهرەکی مەسکەن، شەهرەکی زەفەر، پارکی نزیک بە شەهرەکی ئیلاهیە، کەمەربەندی و سەرجادەی کەمەربەندی”، بەبڵاوکردنەوەی تراکت ونووسراوەی پێوەندیدار، یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.
جێی وەبیرهینانەوەی لە رۆژانی رابردووش لە شاری ئیلام چالاکییەکی هاوشێوە بەڕیوەچوو.