تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی ئەحمەدی کۆر سەر بە شاری بۆکان بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبەوە ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.
شەوی ٢٤ لە سەر ٢٥ی گەلاوێژ، ئەندامان و تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزب لە ئاوایی ئاڵیکەند لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، لە یادی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبدا، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان لە سەر دەکەلی مخابراتیی ئەم ئاواییە شەکاندەوە.