چاره‌نووسی گیراوه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی مههابادو سه‌رده‌شت ناڕوونه‌و ئیداره‌ی ئیتلاعات ئیزن نادا بنه‌ماڵه‌کانیان چاویان پێیان بکهوێو له دۆخی ڕۆڵه‌کانیان ئاگادار بن.
به‌پێی ڕاپۆرتی کوردستان‌و کورد دوای خۆپیشاندانه‌که‌ی شاری مه‌هاباد له ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 17 ی بانه‌مه‌ڕ که دوایه شاری سه‌رده‌شتیشی گرته‌وه، زیاتر له 200 که‌س ده‌سبه‌سه‌ر کراون، که ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌ک له‌وان ئازاد کراون، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆریان له گرتنگه‌ی ئیتلاعاتدا ماونه‌ته‌وه‌و بنه‌ماڵه‌ی هیندێک له‌وانیش ئاگادار کراونه‌ته‌وه که ده‌توانن به دانانی بارمته‌ی 50 تا 100 میلیۆن تمه‌نی کوڕه‌کانیان به شێوه‌ی کاتی ئازاد ببن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له که‌سانی نیزیک به گیراوه‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌رچی هێشتا به ڕوونی ناونیشانی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و گیراوانه نه‌زاندراوه، به‌ڵام ناوی به‌شێک له گیراوه‌کانی سه‌رده‌شت بریتین له: سه‌هه‌یلا زوبه‌یری، سه‌فا حه‌سه‌ن پوور، ئاوات هاشمزاده، هێمن مه‌عروفی، فایق ئه‌مینی، مه‌نسوور زاهیدی، تاهیر ڕۆسته‌می، محه‌مه‌د خزری، مسته‌فا بێتووشی، ئیره‌ج محه‌ممه‌دی، ڕه‌زا ڕه‌زازاده، ناهید وافری و عه‌لی مه‌عرووفی.
له شاری مه‌هابادیش که چه‌قی ڕووداوه‌کان بووه‌و زۆرترین گیراوه‌کان له‌و شاره بوون، ناونیشانی ئه‌و چه‌ند که‌سه پشتڕاست کراوه‌ته‌وه که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه گیراون:
ئۆمید که‌ریمی، کاوه عینایه‌تی، فوئاد خاکی، ئه‌میر ئه‌بوبه‌کری، حوسێن ئه‌مینی، که‌ریم ئابراهام، عه‌لی ئه‌شک ته‌لخ، ئاکام آپاپ و چه‌ند که‌سی دیکه به ناوه‌کانی برایمه سوور، ئیدریس‌و جه‌لال.
به‌پێی زانیارییه‌کان ئاکام ته‌لاج که خوێندکارێکی خه‌ڵکی نه‌غه‌ده له شاری مه‌هاباد بووه یه‌کێکی دیکه له گیراوه‌کانی ئه‌م ڕووداوه‌یه که زۆر به توندی برینداره‌و هه‌واڵی ڕاستوناڕاست له مردنی بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئاکام ته‌لاج له نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینیی شاری ورمێ له ژێر چاوه‌دێری پزیشکی‌و ئه‌منیه‌تی دابوو.