خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی له مه‌هاباد ڕووی دا‌و خه‌ریکه له هه‌موو کوردستان ڕوو ده‌دا ڕقێکی پیرۆزه له دژی کۆماری ئیسلامی.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له وتوووێژێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ کوردکاناڵ‌دا ده‌ڵێ کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی زیاتر له 35 ساڵی رابردوودا به سیاسه‌تی سه‌رکوتی خۆی، به سیاسه‌تی به ئه‌منیه‌تی کردنی کوردستان، به سیاسه‌تی ته‌حقیرکردنی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک، به سیاسه‌تی پشتگوێخستنی کوردستان، هه‌ڵاواردنی کوردستان وایکردوه بێکاری‌و هه‌ژاری له کوردستان له هه‌موو جێیه‌کی ئێران پتر بێ‌و ههلو ده‌رفه‌ته‌کان بۆ کار که‌مو خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پهرهبستێننو هه‌موو ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک کێشه‌ی نه‌ته‌ویی هه‌یه وایکردوه کۆماری ئیسلامی له کوردستان جێی ڕق‌و کینو ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک بێ.
خالید عه‌زیزی ده‌ڵێ خه‌لکی کوردستان له نیزامی کۆماری ئیسلامی‌دا مافه‌کانیان له‌به‌رچاو ناگیرێ، ڕێز بۆ ماف‌و داواکانیان داناندرێو هه‌موو ئه‌وانه وایکردوه خه‌ڵک ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌کار بێنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌دا سووتانی ئه‌و هۆتێل تاراو توند‌و تیژییه‌کانی لێکه‌وته‌وه، ئاکامی ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاوی ناوه‌نده ئهمنیهتیو قهزاییو به‌ڕێوبه‌ریی رێژیم له شاری مه‌هاباد بوو.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جۆری ڕه‌فتاری حیزبه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له پێوندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه‌دا پێداگری کرد که ڕه‌فتارو سیاسه‌تی زۆربه‌ی حیزبه سیاسییه‌کان مه‌سئولانه بووه‌و حیزبی دێموکڕات هه‌وڵی داوه خه‌ڵک پیشاندان‌و ناره‌زایه‌تی به مافی خۆیان بزانن‌و لێی به‌رده‌وام بن، هه‌وڵی داوه شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان پشتیوانی مه‌هاباد بن‌و هه‌وڵمان داوه له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه میدیایی‌و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا ئه‌و ڕووداوه هه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌ی میدیایی ههبێو هه‌م سه‌رنجی لایه‌نه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ وه‌ک ئه‌منستی ئه‌نترناشناڵ بۆ پێشێلکردنی مافی خۆپیشاندهرانو نارازییانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ڕابکێشین.
خالید عه‌زیزی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌ی لێ زیاد کرد که حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌میشه‌و به تایبه‌ت له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا یه‌کێک له‌و حیزبانه بووه پشتیوانی جموجۆڵو چالاکییه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌کان له نێوخۆی وڵات بووه، هه‌میشه به چالاکانی سیاسیی نێوخۆی وڵاتی گوتوه له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کان که‌لک وه‌رگرن، ده‌رفه‌ته قانونییه‌کان بێ، ده‌رفه‌تی حیزبی بێ، ده‌رفه‌تی سیاسی یان ئهدهبیو فهرههنگیو ژینگه‌پارێزی بێ، مافی ژنان‌و منداڵان بێ؛ له هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه که‌لک وهرگرنو خۆتان ڕێک بخهنو ویست‌و داواکانی خۆتان بێننه گۆڕێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا باسی خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ چالاکیی سیاسی‌و مه‌ده‌نی له نێو خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کرد‌و گوتی ئێمه حیزبهکانو چالاکانی نێوخۆ‌و خه‌ڵک ده‌بێ پردێک له‌نێوان بۆچوون‌و خوێندنه‌وه‌کانمان بۆ پرس‌و ڕووداوه‌کان هه‌ڵبه‌ستین.
خالید عه‌زیزی گوتی خه‌باتی مه‌ده‌نی ئاڵترناتیڤی خه‌باتی چه‌کداری نییه‌و خه‌باتی مه‌ده‌نیش به‌و مانایه نایه که مافی به‌رگریی ڕه‌وا له خۆت زه‌وت بکه‌ی، ئه‌ویش له ناوچه‌یه‌کدا که هه‌موو وڵاتان‌و زلهێزان که بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له ناوچهکهدانو، سروشتی کێشه‌و هاوکێشه‌کان وایه هه‌موو لایه‌ک چه‌کداره‌و هۆکاره‌که‌شی بۆ به‌رگری کردنیان له خۆیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌و ئه‌وه مافی ئێمه‌شه.
له درێژه‌ی ئه‌و وتووێژه‌دا سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان باسی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌ی مه‌هاباد له سه‌ر هاتنه‌وه به‌رباسی پرسی کورد له ئێران‌و ئاستی جیهانی کرد‌و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌رکانه‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر شانی خه‌ڵک گوتی: ئێمه له نێوخۆی وڵات ده‌بێ پرسێک له نێوان جیاوازییه‌کان دروست بکه‌ین، نابێ له ڕووداوی ئاوادا حیزب‌و خه‌ڵک، حیزب‌و ڕووناکبیران، حیزب‌و کاربه‌ده‌سته خۆجێیهکانو هه‌موو ئه‌وانه له به‌رامبه‌ری یه‌کتردا ڕابوهستنو به‌پێی قه‌زاوه‌تی خۆیان ڕه‌خنه له یه‌کتر له پێناو لێکدابڕاندا دروست بکه‌ن. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی بیانووی سه‌رکوتی خۆپیشاندانه‌کانی نه‌بێ، نوێنه‌رانی کورد له مه‌جلیس، چالاکانی سیاسی‌و مامۆستایانی ئایینی تێیدا به‌شدار بن‌و ئه‌وه ئه‌رکی نوێنه‌رانی مه‌جلیسه که له نێو خه‌ڵکی خۆیاندا بن‌و به‌رگری له مافه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه بکه‌ن ده‌نگیان داونهتێو خۆپیشاندانیش یه‌کێک له مافه‌کانی خه‌ڵکه که قانوونیش ڕێی پێداوه.