بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچای خەباتکاری شاماتی مەهاباد چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوەچوو.
لەوچالاکییە یتەبلیغییەدا ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چەندین ئاوایی و شوێنی ناوچەی شامات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە پێشوازییان لە ٢٥ی گەلاوێژ کرد.
ئەو گوند و شوێنانەی کە بە بۆنەی ٧٢مین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شامات چالاکیی تێدا کراون برتین لە
ئاوایی مەرجاناوا، ئاوایی دێ مەنسوور، ئاوایی خێڕیاوا، ئاوایی تازەکەند و ئاوایی حاجی حەسەن.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حدک وێڕای سپاس وپێزانین بۆ سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و بەتایبەتی دۆستانی خۆی لە ناوچەی شامات سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.