بە پێی هەواڵی باسنیوز دووبەرگ لە ئێنسکلۆپیدیای (کوردیکا) کە فەرهەنگێکی بەربڵاوە، لە نووسینی عەباس جەلیلیان (ئاکۆ) خەڵکی ئیسلامئاوای ڕۆژئاوا (شائاباد)ی سەر بە کرماشان، بەرگەی یەکەم و دووەم (پیتەکانی ئەلف و بێ) چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەو فەرهەنگە بەربڵاوە کە بەشێوەی زانستی و دوای ماندووبوونی و بەدواچوونی زۆری نووسەر ئامادە کراوە خزمەتێکی بەنرخە بە زانستی فەرهەنگنووسیی کوردی و لە دەوڵەمەندتر کردنی زمان و کتێبخانەی کوردی بە بایەخە.
ئێنسکلۆپیدیای (کوردیکا) بە پێداچوونەوەی ورد و نوێ ئامادە کراوە کە بە سێ زمانی کوردی ئینگلیزی و فارسییە و پێکهاتووە لە زاراوەکانی کوردیی (کەلهوڕی، کورمانجی، سۆرانی، هەورامی، لەکی، لوڕی و شەبەک) لە خۆگرتووە.
ئاکۆ جەلیلیان نووسەر و توێژەی چالاکی شابادیی یەکێکە لە نووسەرە پێشەنگەکانی بواری زمان و ئەدەبی کوردییە لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانە و خاوەنی چەندین بەرهەمی دیکەشە
شایانی باسە فەرهەنگی کوردیکا: گەورەترین وشەنامەی کوردییە کە له هەموو زاراوەکانی باکوور و باشوور و ڕووژهەڵات و هاوکات زمانەکانی ئینگلیزی و فارسیشی تێدا گونجێندراوە.