به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌کداره‌کانی سه‌رسنوور کۆڵبه‌رێکی دیکه گیانی له ده‌ست‌دا.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موکریان ئه‌سری رۆژی ٢٠ی گه‌لاوێژی له ئاکامی هێرش و ته‌قه‌کردنی هێزه‌چه‌کداره‌کانی سه‌رسنوور له ژماره‌یه‌ک کۆڵبه‌ر له شاخه‌کانی شنۆ، کۆڵبه‌رێک به‌ناوی عیزه‌دین خالیدی خه‌ڵکی ورمێ، که سێ منداڵیشی هه‌یه گیانی له‌ده‌ست داوه.
شایانی باسه له رۆژانی رابردوو سێ کاسبکاری دیکه به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیم له ناوچه‌کانی سه‌لاسی باوه‌جانی و پیرانشار وبانه کوژراون.
هه‌روه‌ها ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”، پێشتریش لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردبۆوە کە لە ماوەی ئەم سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا ٣٧ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری و رەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەوەندە کەسە ١٨ کاسبکار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون و ١٩ کەسیش هەر بەو هۆیە بریندار بوون و دەیان سەر ئەسپ و ئێستری ئەو کاسبکارانەش بە کوشت چوون و دەست بەسەر چەندین میلیارد تمەن بار و کەلوپەلیان داگیراوە.