ئێسحاق جیهانگیری، جێگری یەكەمی سەركۆماری ئێران دەڵێ دەوڵەت ناچارە لەمساڵدا لەبارەی یارانەكانهوه بڕیاری یەكجاری بدا.
جیهانگیری لە وتووێژێكی تایبەتیدا لهگهڵ ئیڕنا، هەواڵدەریی دەوڵەتیی ئێران وێڕای ئاماژە بە قانوونی ئامانجداركردنی یارانەكان كە هەمیشەیین، دهڵێ دەوڵەتی پێشوو چەند بەرابەری پارەی ڕاستەقینەی بە خەڵك داوە.
بەوتەی ناوبراو دەوڵەتی پێشوو بڕی 42 هەزار میلیارد تمەنی یارانە داوە، لە حاڵێكدا كە داهاتی گشتی قانوونی ئامانجدارکردنی یارانهکان 28 هەزار میلیارد تمەن بووە.
جێگری یەكەمی حەسەن ڕۆحانی لە هەمان كاتدا ئهوهشی گوتوه كە لە بوودجەی ئەمساڵدا تێچووی دهوڵهت له بهشی وزەدا 54 هەزار میلیارد تمەن مەزندە كراوە، لە حاڵێكدا كە بە لانی زۆرەوە داهاتی دهوڵهت 31 تا 33 هەزار میلیارد تمەن دەبێ.
بە وتەی ئیسحاق جیهانگیری ستادی ئامانجداركردنی یارانەكان خهریکی تاوتوێكردنی پێشنیارە جۆراوجۆرەكان بۆ بڕیاری یەكجاری لەبارەی یارانەكان دان.