(شکاندنی تابۆی بێدەنگی و دەستپێک و پێناسەی قۆناغێکی نوێ لە حزووری پێشمەرگانە)
له به‌ره‌به‌ری ٦٤ه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا پۆلێک له پێشمه‌رگه‌کانی حیزب به فه‌رمانده‌یی، هه‌مزه سارتکه‌یی، ماڵاواییان له هاوسه‌نگه‌ره‌کانیان کرد‌و به‌ره‌و خاکی پیرۆزی نیشتمان له ناوچه‌کانی سه‌رده‌شت و ره‌به‌ت که‌وتنه رێ.
هه‌ر له گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه پێیان که‌وته سه‌ر شوێنی ژیان و خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌سڵیی خۆیان، له لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه به سروودی شۆڕشگێڕی پێشوازییان لێ کرا.
هه‌مزه سارتکه‌یی ناوێکی ئاشنابوو بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی. له گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه چه‌ند ساڵێک بوو خه‌ڵکی ناوچه‌کانی ره‌به‌ت و سه‌رده‌شت چاویان به دیداری کوڕه تێکۆشه‌ره‌کانیان روون نه‌ببووه‌وه، به دیتنی فه‌رمانده‌که‌ی دێموکرات و هاوڕێ لاوه‌کانی که ته‌عبیر له زیندوویه‌تی حیزبه‌که‌ی بوو، بەتایبەت کوڕان و کچانی دڵ پڕ له خۆشه‌ویستیی پێشمه‌رگه و حیزبی دێموکرات له ده‌ورییان کۆده‌بوونه‌وه‌و گوێیان له قسه‌کانه راده‌گرت.
کاک هه‌مزه‌و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی له نێو پێشوازیی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌دا هه‌ستیان به هەرچی زیاتر لە ره‌وایی ئامانجه‌کانیان و خۆشه‌ویستیی حیزبه‌که‌یان ده‌کرد. ئه‌و وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی به‌رپرس له روانین و سیاسه‌ته‌کانی حیزبه‌که‌ی، له گه‌ڵ بیرکردنه‌وه له پاراستنی گیانی هاوسه‌نگه‌ره لاوه‌کانی، هه‌وڵی ده‌دا به کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوچه‌که، په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان پێ بگه‌یه‌نێ.
هه‌مزه سارتکه‌یی و رابردووه پڕ له شانازییه‌که‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی سهلمێنراوبوون بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک باوه‌ڕ به بۆچوونه‌کانی بکه‌ن و متمانه‌ی ته‌واوی پێ بکه‌ن. هه‌ربۆیه له ماوه‌ی حزووریان له نێو خه‌ڵک دا، ده‌رکه‌وت که حیزبه‌که‌ی هه‌مزه سارتکه‌یی و هاوسه‌نگه‌رانی له رێبازی دا هه‌ر وه‌ک هه‌میشه زیندوویه‌و هه‌ر وه‌ک هه‌میشه خه‌ڵکی له پشته.
هه‌مزه سارتکه‌یی که له نێو ئاپۆڕای خه‌ڵکی ئاواییه‌کاندا ده‌رده‌که‌وت، وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی ناسراو که متمانه‌ی خه‌ڵکی له پشت بوو، بێ باکانه دیداری له له گه‌ڵ نوێ ده‌کردنه‌وه‌و په‌یامی هه‌رمان و ئاماده‌یی هاوسه‌نگه‌رانی بۆ خه‌بات و تێکۆشانی نوێ پێ ده‌به‌خشین. که له ئاواییه‌کان وه‌ده‌ر ده‌که‌وت و رووی له لێرهوارو دارستانه‌کان ده‌کرد، پێش پشوودان، بیره‌وه‌ریی رۆژانی سه‌خت و دژواری تیکۆشانی حیزبه‌که‌ی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی بۆ هاوسه‌نگه‌ره لاوه‌کانی ده‌گێرایه‌وه‌و هه‌وراز هه‌وراز بیری له پاراستنی هاوسه‌نگه‌رانی له پیلانی ناحه‌زان ده‌کرده‌وه.
فه‌رمانده باڵابه‌رزه‌که‌ی دێموکرات، به ئه‌مه‌گه‌وه باسی له هاوسه‌نگه‌ره شه‌هیده‌کانی ده‌کردو ئه‌وه‌نده‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا بۆی ره‌خسابا، سه‌ردانی گڵگۆی هاوسه‌نگه‌ره شه‌هیده‌کانی ده‌کرد.
له جانداران و لە سه‌ر گڵکۆی شه‌هید فه‌قێ عه‌وڵڵای قاره‌مان، هاوڕێ له گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی چۆکیان داداو به ئه‌مه‌گه‌وه گڵکۆکه‌یان له باوه‌ش گرت و، له دۆڵی دێموکراتی سەربەرزەوە لە په‌یامێک دا بۆ هاوسه‌نگه‌ره لاوه‌کانی وه‌فاداریی خۆی به رێبازی رێبه‌ره مه‌زنه شه‌هیده‌که‌ی، شه‌هید دوکتور قاسملوو دووپات کرده‌وه.
کاک هه‌مزه‌ی پێشمه‌رگه‌کان، وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی ئازا‌و پیشڕه‌و، له پێشه‌وی هاوسه‌نگه‌رانی دا رێی ده‌کردو جارجاره به پێکه‌نینه‌وه یه‌کیان ده‌دواند و دیسان به‌ره‌و باوه‌شی خه‌ڵک شۆڕده‌بوونه‌وه نێو دێ.
خه‌ڵکی تینوی پێشمه‌رگه، ئه‌و ماوه‌یه هه‌ستیان به بوونی خۆیان ده‌کردو به گه‌رمی کوڕه‌کانی خۆیان له باوه‌ش ده‌گرت و له شان و شه‌وکه‌تی پێشمهگانهی تێکۆشه‌رانی دێموکراتیان ده‌ڕوانی.
دوای ماوەیەک گەڕان و مانەوە لە نێو خاک و خەڵکی خۆیان دا هەمزەی قارەمان وێڕای هاوسەنگەرانی لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبەکەیاندا بڕیاریان دا بگەڕینەوە بنکەکانی حیزب و وێکڕای هاوسەنگەرانیان لە جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ دا بەشدار بن.
بەکرێگیراوانی رێژیم کە لە ماوەی مانەوەی کاک هەمزەو هاوسەنگەرانی لە نێو خەڵک دا، جورئەتی خۆدەرخستن و رووبەرووبوونەوەیان لە گەڵ کوڕانی دێموکرات نەبوو، لەرێگای گەرانەوەیاندا ترسەنۆکانە کەمینیان بۆ دانانەوەو لە ئاکامی تێکهەڵچوونی پێشمەرگەکان و هێزە بەکرێگیراوەکان دا له رۆژی ٢٣ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٨٧ دا لە گردێنەی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، کاک هەمزە سارتکەیی و دوو هاوسەنگەری دیکەی بە ناوەکانی قادرنەزمی و قادر قادری تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان کورد‌و کوردستان بوون.
شەهیدبوونی هەمزە سارتکەیی و قادرەکان لە گەڵ ئەوەیکە رووداوێکی ناخۆش و خەسارێکی بەرچاوبوو، بەڵام لە کۆتایی دا بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان مانای نواندنی ئیرادەو زیندوویەتی بزووتنەوەی لێ کەوتەوە.
شەهید هەمزە سارتکەیی و هاوسەنگەرانی بە حزووریان لە نێوخۆی وڵات سەلماندیان کە هیچ ئیرادەیەک ناتوانێ هەوڵی پەراوێزخستنی بزووتنەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بدات و دەنگی مافخوازانەیان کپی بکات.
شەهیدکرانی هەمزە سارتکەیی و قادرەکانی هاوسەنگەری بە دەستی بەکرێگیراوانی رێژیم، دەریخستەوە کە بوون و حزووری پێشمەرگەکانی دێموکرات لە نێو خەڵک دا چەندە دەتوانێ ترس بخاتە دڵی دوژمنانی ویست و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانەوە.
شەهید هەمزە سارتکەیی و شەهید قادرەکان و بەدوای ئەواندا شەهیدان: شێخ غەریب حەسەنی، محەممەد نەدیمی، بێهرووز رەزا نژاد، محەممەد عوسمانی، هەژار قاسمی و رەسووڵ لیلانەیی، مەنسوور ئاڕوەند، ئەمیر نزستانی، ئازادی ئاڵی، عەلی قۆیتاسی، وەهاب میرخزری، ئەرسەلان عەبباس‌نیا، سالار باقری، ناسر کەریمی و شەهیدانی دیکەی دێموکڕات هەر هەموویان بەرهەمی ئیرادەی هەستانەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانن. ئەوان بە خوێنی خۆیان سەلماندیان کە بزووتنەوەی مافخوازانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە پێچەوانەی ئیدیعای دوژمنان و ناحەزانی، هەروا زیندوویەو حیزبی دێموکراتی کوردستان خاوەنی ئەم ئیرادەو هەستانەوەیە.
لە کۆتایی دا سڵاو لە یادو ناوی شەهیدان: هەمزە سارتکەیی، قادر نەزمی و قادری قادری و سەرجەم شەهیدانی کورد کوردستان.