بە هاوئاهەنگی ستادیی هەواڵگریی وەزارەتی ئیتلاعات، هێزی ئینتزامیو شارەوانیی شارەكانی ورمێو سەڵماس، چەند بنکهیهک بۆ جێبەجیكرانی پڕۆژەی “ئەمر كردن بۆ چاكە و گێڕانەوە لە خراپە” لەم دوو شارە دادەمەزرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیووز، بڕیارە ئەم ناوەندانە، لەژێر چاوەدێری “ناوەندی كانونی تەربیەت و چاكسازیدا” کار بکهن كە پێشتریش لە لایەن فەرماندەریی گەشتەكانی ئیرشادەوە بەڕێوە دەچوون.
ئهو راپۆرته دهڵێ پاش هاوئاهەنگیی پێویست لە نێوان ناوهنده جۆراوجۆرەكاندا، بڕیار دراوە لە ناوچەو ناوەنده پڕهاتوچۆكانی شاردا بنكەی پۆلیس بۆ جێبەجێ كردنی “ئەمر كردن بۆ چاكە و گێڕانەوە لە خراپە” دابندرێ.
شایانی باسه پێشتریش لە سەرەتای مانگی خاكەلێوەی ئەمساڵ، گەلاڵەی ئامادەباشیی پۆلیس لە شوێنە سەرەتاییەكان لە پێناو “باشتر كردنی حیجاب و عیفاف” لە شارەكانی ئیلام و كارزان لە پارێزگای ئیلام بەڕێوە چووبوو.