رێکخراوه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک پشتیوانیی خۆیان له بانگه‌وازی چالاکانی مه‌ده‌نی بۆ مانگرتنه‌که‌ی ٢٤ ی بانه‌مه‌ڕ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه ده‌قی ئه‌و ڕاگهیهندراوهیه:
خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان!
رێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!
ژنانی ئازادیخواز و پێشه‌نگی کوردستان!
هه‌روه‌ک ئاگادارن له رۆژی ١٤ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩٤ی هه‌تاوی کهڕامهتپارێز فه‌ریناز خوسره‌وانی دوای ئه‌وه‌ی که نه‌یهێشت ده‌ستێکی پیس که بۆ له‌که‌دار کردنی که‌رامه‌تی ئه‌م کچه کورده درێژ کرابوو بیگاتێ، به شێوه‌یه‌کی گوماناوی و له نهۆمی چواره‌می هۆتێل تارا خۆی فڕێداو کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
گیانله‌ده‌ستدانی فه‌ریناز بوو به هه‌وێنی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و هه‌ر تاکێکی کوردستان هه‌ر لهرۆژهەڵاتەوە تا باشوور، باکور و رۆژئاوا ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و پشتگیری له سه‌رهه‌ڵدانی مهاباد به‌رز کرده‌وه و هه‌موویان بوون به گه‌رووی فه‌ریناز و هاواری پێشێلکاریی مۆره‌کانی کۆماری ئیسلامیان ده رحهق به کچه کوردی مهابادی به‌رز کرده‌وه . ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی رێکخراوه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک ناوه‌ندێکی یه‌کگرتووی رێکخراوه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵات که کار بۆ نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره زوڵم و زۆرێک ده‌رحه‌ق به ژنانی وڵاتمان ده‌کرێ به پێویستی ده‌زانین، وێڕای ئه‌وه‌ی که بۆ جارێکی دیکه‌ش دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که پشتیوانی له حه‌ره‌که‌تی ئێعتڕازی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین و تا به سزاگهیشتنی بکه‌رانی ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه ده‌ست له ناره‌زایه‌تی خۆمان هه‌ڵناگرین و ده‌نگی مه‌زڵومیه‌تی کچانی کورد به کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و مافی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نین .
له هه‌مانکاتدا داوا له هه‌موو کچان و ژنانی مافخواز‌و پێشه‌نگ، پیاوانی به هه‌ڵویست و هه‌موو چین و توێژه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین که به‌شداریی له مانگرتنی سه‌رانسه‌ریی رۆژی ٢٤ی بانه‌مه‌ڕدا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی و ده‌ست و پیوه‌نده‌کانی باش بزانن که گەلی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له خوێنی به‌ناحه‌قڕژاوی فه‌ریناز خۆش نابن و پاڵپشتی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی ناوبراو ده‌که‌ن تا له‌م کۆسته‌دا ته‌نیا نه‌بن.
. هه‌ڵویستی نه‌ته‌ویی ئێوه لهچوارشهممه ٢٤ی بانهمهڕلهمانگرتنێكی سه‌رانسه‌ریدا سه‌لمێنه‌ری زیندوو بوونی نه‌ته‌وه‌که‌مانه له رۆژههڵاتو باوه‌ڕبه‌خۆبوونه بۆ خه‌باتی داهاتووی رۆژهه‌ڵات. سڵاو له گیانی پاکی فه‌ریناز خوسره‌وانی و هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان . سلاو له ئیراده‌ی به‌هێزی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی رۆژهه‌ڵات . سڵاو له خه‌باتکارانی مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان . ناوه‌ندی رێکخراوه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
• کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵات
• یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان
• یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
• ئاسۆی ژنی كورد
• رێکخراوی ئافره‌تانی خه‌بات