هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان پێشیان بە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی شەوانی مۆسیقای فولکلۆر لەو شارە گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان کۆنسێرتی شەوانی مۆسیقای فولکلۆر لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە پێش بە بەڕێوەنەچوونی گیرا.
ئەو کۆنسێرتە بریار بوو لە شەوانی ٢١ و ٢٢ گەلاوێژ لە هۆڵی سیمۆرغی شاری بۆکان بەڕێوەبچێ، بەڵام هێزە ئەمنییەکان پێشیان بە بەڕێوەچوونی ئەو کۆنسێرتە گرت.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنیەتییەکان بە بیانووی”ئەمنیەتی” و کۆنتڕۆڵ نەکردنی بەشداران لە هۆڵی سیمۆرغی ئەو شارە ئەو کۆنسێترەیان هەڵوەشانووتەوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، بەڕێوەبەرانی ئەو کۆنسێرتە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری بۆکان بانگهێشتی بنکەی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە ئەو شارە کراون و پێیان ڕاگەیەندراوە کە نابێ ئەو کۆنسێرتە بە هیچ شێوەیەک بەڕێوەبچێ.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بلیتێکی زۆر فرۆشراوە و نزیکەی ٢٠ کەس لە هونەرمەندانی فولکلۆر و شاعێرانی وەک مامۆستا ئاسۆ و محەممەد ئەمین گەردیگلانی و گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمان وەک گرووپی مۆسیقا ئامادەی ئەو کۆنسێرتە بوون کە بەداخەوە پێشی پێگیرا.