بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ کە ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری نیشتمانپەروەری بانە چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوەچوو.
ئەندامان و دۆستانی چاونەترسی حیزب لە شاری بانە لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ لە نێوشارو دەوروبەری ئەو شارە بە تراکت و نووسراوەی پێوەندیدرا ئەو یادەیان بەرزڕاگرت.
لە رۆژ و شەوانی رابردوو لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە لە چالاکیی جیاجیادا، یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بەرزڕاگرت و، لەگەڵ ڕیبازی شەهیدان و تێکۆشەرانی حیزب و گەل پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.