به پێی هه‌واڵێک که له شاری دیوانده‌ره به ده‌ستمان گه‌یشتووه ، دۆستان و لایه‌نگرانی به‌وه‌ج و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌ر له‌نوێ له چالاکییه‌کی بێ وێنه‌دا یادی ٢٥ گه‌لاوێژیان له شاری دیوانده‌ره به‌رزڕاگرت.
ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی سه‌ر به‌ڕێکخستنه نهێنییه‌کانی حدک له شاری دیوانده‌ره بۆ جارێکی دیکه پێشوازییان له ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد‌و، به‌و بۆنه‌یه‌وه چالاکیی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌برد.
له‌و چالاکییه تهبلیغیاتهیهدا هۆگرانی حیزب به بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و نووسراوه‌ی شۆڕشگێڕانه‌دا یاد و ناوی ٢٥ی گه‌لاوێژیان به‌رزڕاگرت.
ئه‌و شوێن و گه‌ڕه‌کانه‌ی که له شاری دیوانده‌ره به بۆنه‌ی ٧٢مین ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان تێدا چالاکیی به‌ڕێوه‌چووه بریتین له :
گه‌ڕه‌کی شه‌بکه‌ی بێهداشت، باشگای شه‌به‌که بێهداشت، پارکی میلله‌ت، مه‌دره‌سه ره‌جایی ، ورودی شار، “مسکن مهر فاز یک”، شه‌قامی ساحیلی، مزگه‌وتی” محمد رسول الله” له گه‌ڵ چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و شوێنی دیکه‌ی ئه‌و شاره.