مه‌لا عه‌لی سوڵتانی باوكی شه‌هیدێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، مه‌لا عه‌لی سوڵتانی باوكی شه‌هید سه‌لاح سوڵتانی به هۆی پیری و نه‌خۆشی له شاری پیرانشار ماڵاوایی یه‌كجاری له ژیان كرد.
مه‌لا عه‌لی ناسراوه به مه‌لا عومه‌ر، كوڕی مه‌لا سوڵتان ساڵی ١٣٢٠ی هه‌تاوی له ئاوایی وه‌ته‌میشی سه‌ربه ناوچه‌ی بۆكان له دایك بووه و هه‌ر له حوجره‌ی باوكییه‌وه ده‌ستی به خوێندن كردوه و تا ساڵی ١٣٣٨ به‌هۆی كاروباری سیاسی ڕاپێچی زیندانه‌كانی ساوا ده‌كرێ و پاش ماوه‌ی ١٧ مانگ ئازاد ده‌كرێ و به ناچاری ئێران به‌جێ دێڵێ و ڕوو ده‌كاته باشووری كوردستان و له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی خوێندنی ئایینی ته‌واو ده‌كا و مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێ و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێران و ژیانی هاوبه‌ش پێك دێنێ و به‌ڵام به هۆی فشاره‌كانی ساواك دووباره‌ی به ناچاری ناوچه‌ی بۆكان به‌جێ دێڵێ و له شاری پیرانشار ده‌گیرسێته‌وه.
سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران چالاكیی سیاسی ده‌ست پێده‌كاته‌وه بۆ جاری دووهه‌م ئئاواره‌ی هه‌نده‌ران ده‌بێ و دووباره‌ی ساڵی ١٣٦٠ گه‌ڕایه‌وه شاری پیرانشار و تا كۆتایی ژیانی هه‌ر له‌و شاره مایه‌وه. زۆر به‌داخه‌وه ڕۆژی ١٩ی گه‌لاوێژ ماڵاوایی یه‌كجاری له نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كا.
مامۆستا عومه‌ر پیاوێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و زۆری هیوا به سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌ی بوو، تا دوایین ساته‌كانی ژیانی هه‌ر چاوه‌ڕوانی وه‌دیهاتنی ئامانج و ڕێبازی كوڕه شه‌هیده‌كه‌ی بوو.
سه‌لاح سوڵتانی کوڕی مامۆستا مەلا عومەر پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو کە لە سەنگەری بەرەنگاریی گیانی پیشکەش بە بارەگای ئازادی کرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كورستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی مه‌لا عه‌لی ناسراو به مه‌لا عومه‌ر پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی له بنه‌ماڵه‌ی و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.